Shik posh

Shik posh Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Shik posh, Women's clothes shop, Sulaymaniyah, As Sulaymaniyah.

15/04/2026

سڵاو ئازیزان و هەوادارانی دلسۆزی چاناڵی کلیلی ڕێکخستنی کات 🌹🌺
☺️☺️دەزانم ماوەیەکە ئەم چەناڵە بێدەنگە، ڕەنگە زۆربەتان تەنها بینەری سست بن. بەڵام من لەم ماوەیەدا خەریکی داڕشتنی پڕۆژەیەک بووم کە گۆڕانکاری ڕیشەیی لە تێگەیشتنی کاتدا دەکات.

بۆچی کاتژمێرەکان کێشەی کاتمان بۆ چارەسەر ناکەن؟ ⌛️
هەموو ژیانمان فێری ئەوە کراین کاتەکانمان (ڕێکبخەین )بەڵام کەس پێی نەگوتین ڕەسەنایەتی کات لە کوێوە سەرچاوە دەگرێت. کات وەک دارێک وایە🏝️ئەگەر ڕەگەکانی وشک بن هیچ پلان و خشتەیەک ناتوانێت سەوزت بکاتەوە.
دوای ساڵانێک کارکردن لە بواری کاتدا، گەیشتمە داڕشتنی (تیۆری ٣ ڕەگەکە)ئەو سێ بنەمایەی ئەگەر یەکێکیان کێشەی هەبێت، کاتەکەی تۆ یان دەمرێت 🪫یان بەفیڕۆ دەچێت⌛️
⏰🪫ئایا تۆش یەکێکیت لەوانەی:
• کاتت هەیە بەڵام وزەت تێدا نییە؟
• 🗓️تەنها پلان دادەنێیت و لە قسەکردن تێپەڕ نابیت؟
• هەست دەکیت کات تۆ دەخوات و هیچ مانا و ئەنجامێک نابینیت؟
لە پڕۆژەی (بونیادنانەوەی ڕەگەکانی کات)، بۆ یەکەمجار پەردە لەسەر ئەم ٣ ڕەگە لادەدەین و فێر دەبین چۆن لە ڕەگەوە کاتمان چاک بکەین، نەک تەنها لەسەر ڕووکەش.
🚀 ئەم گەشتە ٣٣ ڕۆژەیە و پێکدێت لە:
• ٣ ڕۆژ کۆرسی چڕ بۆ ناسینی ڕەگەکان و نهێنییەکانی کات.
• ٣٠ ڕۆژ ڕاهێنانی پراکتیکی لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خۆم (بۆ ئەوەی نەگەڕێیتەوە بۆ خاڵی صفر).
⚠️ تێبینی: بەهۆی جیدییەتی ڕاهێنانەکە و بۆ ئەوەی باشترین کوالێتی پێشکەش بکرێت، تەنها ١٠ کەس وەردەگیرێن.
💻 شێوازی وانەکان: ئۆنلاین.
💰 نرخی بەشداریکردن: ٢٩ هەزار دینار.
📩 ئەگەر دەتەوێت بزانیت ئەو ٣ ڕەگە چیین و چۆن ژیانت دەگۆڕن، ئێستا نامە بنێرە و بەشداری لە پڕۆژەی “ڕەگی کات” بکە
بۆ بینینی کارو پرۆژەو زانیاری و وردەکاری زیاتر وەرنە چەناڵی تلیگرامە کەم 👇🏻👇🏻👇🏻
https://t.me/choman40

11/03/2026

کلیلەکانی کات چین؟
🔑🗝️چوار کلیلی زیڕین بۆ ئیوەی ئازیز
زۆریکمان کاتەکانمان دەفەوتێت چونکە ئەم چوار کلیلەمان نیە !!!!

١. هێزی بڕیاردان ⚡️
٢. متمانەبەخۆبوون 💎
٣. لیستی ڕۆژانە 📝
٤. ڕێکیی خەو 💤

تۆلەکامەیاندا لاوازیت و دەتەویت چاکی بکەیت لەکۆمێنت بۆ مان بنوسە 👇🏻

https://t.me/choman40
ڕاهینەرو ڕاوێژکار
———————//——————-
✍️چۆمان کریم

07/02/2026

تۆش دەتوانیت ژینگەکەت بگۆڕیت

بێ ئومید مەبە، خودا لەگەڵتە؛ بۆ دەستپێکردنەوەیەک کە شایستەی تۆ بێت، تەنها ژینگەکەت بگۆڕە

✍️چۆمان کریم

https://t.me/choman40

04/02/2026

دلنیابین ڕۆژیک کارو کردەوەکانمان سەردانمان دەکەنەوە
چاکە :دڵخۆشت دەکات سەربەرزت دەکات و کۆشک و تەلالت پیشکەش دەکات پالدەدەیتەوەو خزمەتت دەکەن ڕوت گەشاوە سپی دەدرەوشێتەوە .
بەلام خراپە :ڕو ڕەشت دەکات وئاوات دەخوازیت چاکەيه كت بکردایە.

26/01/2026

ئازیزانم ئەمەوەلامی پرسیارەکەیە

سەرەتاباپرسیارەکە بنوسینەوە:
🎯ئایا هەوڵدان بەسە بۆسەرکەوتن ؟
وەڵام : زۆربەی راهینەرەکان و خەڵک و مرۆڤەکان مامۆستایان پێیان وایە (هەوڵدان و بەردەوامی ) کلیلی سەرکەوتنن
بەلام من لەئەنجامی ئەزمونی خۆم و خویندنەوەم لە بواری کات دا
ئەم راستیەم دۆزیەوە !!!
سەرکەوتنی راستەقینە کەئارامی دەرون و هەستی ئیرادەی متمانە بەخۆبون بەرەکەتی تیدایە لەم ٣ پایە جەوهەریە پێک دیت :

١/ ژیری :هەوڵدان بێژیری وەک لیخورینی ئۆتۆمۆبیلەبەچاوی بەستراوەوە .

٢/ئارامی :بەردەوامی تەنها کارکردن نییە، بەڵکو ئارامگرتنە لەسەر دەرنەکەوتنی ئەنجامەکان. ئارامی واتە کاتێک چاکەت بۆ ١٠٠١ کەس کرد و هەموویان لەبیریان چوو، تۆ تێک نەشکێیت و بەردەوام بیت، چونکە ئامانجی تۆ لەوە گەورەترە.

٣/تەوکل :ئەمە ئەو پارچە وونبووەیە کە زانستی ماددی ناتوانێت ڕوونی بکاتەوە. تەوکل واتە کاتێک هەموو هەوڵەکانت دا، دڵت بەستراو بێت بە هێزێکەوە کە لە سەروو هەموو هێزەکانەوەیە. کاتێک دەڵێیت «حسبنا اللە ونیعم الوکیل»، تۆ سەرکەوتنت لە دەستی مرۆڤەکان دەرهێناوە و سپاردووتە بە خالق.

🔭دەرئەنجام:سەرکەوتن ئەوە نییە هەموو دونیا چەپڵەت بۆ لێ بدەن؛ سەرکەوتن ئەوەیە کە بە ژیری ڕێگەت هەڵبژێریت، بە ئارامی هەنگاو بنێیت، و بە تەوکل دڵنیا بیت کە هیچ هەوڵێکت لەلای خودا ون نابێت.

🥰🥰ئیستا زانیتان چەند ئاسانە
بەلام یەک ساڵ ئەزمونم کرد تائەم راستیەم دۆزیەوە
تۆش ڕێز لەماندوبونم بگرەو لایک و کۆمینت لەیاد مەکە

https://t.me/choman40

✍️چۆمان کریم

⌚️⌚️⌚️نەهێنی کات 🎯هەمیشە دەوترێت بەڕێوەبردنی کات، 🤷‍♂️بەڵام ئەگەر قووڵتر بیر بکەینەوە، کات بەڕێوە ناچێت چونکە کات شتێکی ...
07/01/2026

⌚️⌚️⌚️نەهێنی کات

🎯هەمیشە دەوترێت بەڕێوەبردنی کات، 🤷‍♂️بەڵام ئەگەر قووڵتر بیر بکەینەوە، کات بەڕێوە ناچێت چونکە کات شتێکی جێگیرە (سابتە). ئەوەی پێویستە بەڕێوە ببرێت، خودی مرۆڤەکەیە..

⌚️کات نە دەوەستێت، نە خاو دەبێتەوە، و نە دەتوانرێت پاشەکەوت بکرێت تا بەڕێوە ببرێت. کات وەک ڕووبارێکی خێرا وایە کە بەسەر هەموواندا وەک یەک تێدەپەڕێت
کات سابتە، مرۆڤ گۆڕاوە
نهێنییەکە لێرەدایە: “تۆ کات بەڕێوە نابەیت، بەڵکو دەبێت خۆت لەناو کاتدا بەڕێوە ببەیت.”
کات جێگیرە: هەموو مرۆڤایەتی (دەوڵەمەند، هەژار، زانا، نەزان) لە یەک شەو و ڕۆژدا تەنیا ١٤٤٠ خولەکیان هەیە. کەواتە کێشەکە لە کاتەکەدا نییە.
• بەڕێوەبردنی خود: ئەوەی پێی دەوترێت بەڕێوەبردنی کات، لە ڕاستیدا بریتییە لە “بەڕێوەبردنی بڕیارەکان”. ئەوە تۆیت بڕیار دەدەیت لەو خولەکە جێگیرەدا چی بکەیت و چ ئەنجام بدەیت

کەواتە کات بەڕێوە مەبە ! خۆت بەڕێوە ببە؟

ئەمە تێڕوانینی تایبەتی خۆمە لەسەر کات

https://t.me/choman40

کات رەهەندێکی ستراتیژیە لەژیانی مرۆڤدا وەبەر هینان و ڕێکخستنی ئەم سەرچاوەیەپیوستی بەپەیڕەوکردنی میتۆدیکی زانستی هەیە کە ...
29/12/2025

کات رەهەندێکی ستراتیژیە لەژیانی مرۆڤدا
وەبەر هینان و ڕێکخستنی ئەم سەرچاوەیە
پیوستی بەپەیڕەوکردنی میتۆدیکی زانستی هەیە کە هاوسەنگی لەنیوان ئەرکەکان و ئامانجەکاندا دروست بکات

https://t.me/choman40

👩‍🔬کیمیای سەرکەوتن 🛑 گەورەترین هەڵەی دایک و باوک لە پۆلی ١٢دا: مامۆستای تایبەت لە کاتی دەوام! 🎓📖زۆرێک لە خێزانەکان وا دە...
26/12/2025

👩‍🔬کیمیای سەرکەوتن

🛑 گەورەترین هەڵەی دایک و باوک لە پۆلی ١٢دا: مامۆستای تایبەت لە کاتی دەوام! 🎓📖
زۆرێک لە خێزانەکان وا دەزانن بە گرتنی چەندین مامۆستای تایبەت خزمەتی منداڵەکانیان دەکەن، بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە گەورەترین زیانە. خوێندکار پێویستی بە یەک سەرچاوەی فێربوون هەیە. کاتێک لە کاتی دەوامدا مامۆستای تایبەتی بۆ دەگیرێت، مێشکی تووشی پەرتبوون دەبێت و کاتی پێداچوونەوەی نامێنێت. 🧠❌
خوێندکاری پۆلی ١٢ تەنها پێویستی بە هاندان، سیستمێکی ڕێکی کات و دەرووندرۆستییە بۆ ئەوەی بگاتە ئامانج. 🎯✨
📢 مزگێنی بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ (تایبەت بەوانەی مامۆستای تایبەتیان نییە)
ئەگەر تۆ خوێندکارێکی پۆلی ١٢یت و هەست دەکەی کاتەکانت بەفیڕۆ دەچن، یان لە وانەکانت دواکەوتوویت و دەتەوێت بە سیستمێکی زانستی بگەیتەوە بە هاوڕێکانت، ئەم هەلە زێڕینە بۆ تۆیە! 🚀
ئەم ڕاهێنانە کاتت لێ ناگرێت، بەڵکو کاتت پێ دەبەخشێت! ⏳💎
• 🏠 خوێندن لە ماڵەوە (Online): پێویست ناکات لە ماڵ بێیتە دەرەوە و کاتت لە ڕێگاوبان بەفیڕۆ بچێت، ئێمە بە ئۆنلاین هەموو سیستمەکانی ڕاهێنانت فێر دەکەین.
• 🎯 ئامانجمان: چارەسەرکردنی کێشەی بەفیڕۆدانی کات و داڕشتنی سیستمێکی سەرکەوتوو.
• 👥 ژمارەی وەرگیراو: تەنها ١٠ خوێندکار وەردەگیرێن (بۆ ئەوەی زۆرترین گرنگییان پێ بدرێت).
• ⏳ ماوەی ڕاهێنان: بۆ ماوەی یەک ساڵی تەواو هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵت دەبین.
• 💰 نرخ: بۆزانینی نرخ پەیوەندیمان پێوە بکە ٠٧٧١٩٧٠٩٤١٥بۆ تەواوی ساڵەکە.
• 🛡️ گەرەنتی زێڕین: ئەگەر خوێندکار سوودی وەرنەگرت، دەتوانێت داوای گەڕانەوەی تەواوی پارەکەی بکاتەوە. 🤝💯
✅ بۆچی ئەم ڕاهێنانە نوێیە؟
ئێمە مێشکت پڕ ناکەین لە زانیاری تەکنیگی، بەڵکو فێرت دەکەین چۆن:
1. کاتەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت و چیتر ون نەبیت لە ناو کتێبەکاندا. ⏰
2. بە ئۆنلاین و لە ژینگەی ئارامی ماڵەکەی خۆتدا گەورەترین ئەنجام بەدەست بهێنیت. 💻🏠
3. بە سیستمێکی دەروونی تەندروست ڕووبەڕووی تاقیکردنەوەکان ببیتەوە. 🧠🌸
فرسەتەکە تەنها بۆ ١٠ کەسە! بۆ حیجزکردن و زانیاری زیاتر، هەر ئێستا پەیوەندیمان پێوە بکە. ٠٧٧١٩٧٠٩٤١٥📞📩

🎓🎓🎓تێبینی. ئەم ڕاهێنانە تەنها تایبەتە بەو کەسانەی مامۆستایان نیەو دواکەوتوون لەوانەکانیا دەرفەتێکی زۆر زێڕینە

⏳ تەنها مرۆڤەکان درۆ ناکەن.. کاتیش درۆ دەکات!زۆربەمان دەڵێین “کاتمان نییە”، بەڵام ئەمە گەورەترین درۆی تەمەنمانە! ⚠️ کێشە...
24/12/2025

⏳ تەنها مرۆڤەکان درۆ ناکەن.. کاتیش درۆ دەکات!
زۆربەمان دەڵێین “کاتمان نییە”، بەڵام ئەمە گەورەترین درۆی تەمەنمانە! ⚠️ کێشەکە لە کاتدا نییە، کێشەکە لە وزە و تەرکیزدایە. 🧠✨
کات چۆن فێڵت لێ دەکات؟
1️⃣ فێڵی ٥ خولەک: 📱 مۆبایلەکەت دەبێتە “کونە ڕەشەکە” و ٥ خولەکت لێ دەکاتە سەعاتێک!
2️⃣ وەهمی سەرقاڵبوون: 🏃‍♂️ ڕاکردنی زۆر بەمانای بەرهەمی زۆر نایەت؛ مەبە بە قوربانی تەڵەی جەنجاڵی.
3️⃣ درۆی سبەینێ: 📅 سبەینێ تەنها لە خەیاڵدا کاتی تێدا دەبێتەوە، لە واقیعدا هەر ٢٤ کاتژمێرە!
چۆن ئەم درۆیە تێکبشکێنین؟ ✅
🔹 ڕێکخستنی وزە: کارە قورسەکان بخە ئەو کاتەی تێیدا چالاکیت، نەک ئەو کاتەی ماندوویت. ⚡
🔹 یاسای یەکەمایەتی: جیاوازی بکە لەنێوان کاری “گرنگ” و کاری “پەپەلەیی” کە کاتت دەخۆن. 🔝
🔹 تەرکیزی قووڵ: ڕۆژانە تەنها ٩٠ خولەک بێ مۆبایل کار بکە، ئەنجامەکەی سەرسامت دەکات. 🔍
کۆتایی:
کات وەک ئاو وایە 🌊، ئەگەر ڕێڕەوی بۆ دروست نەکەیت، بە هەدەر دەچێت. مەهێڵە درۆکانی کات تەمەنت لێ بدزێت.
نوسینی: [چۆمان کریم ] ✍️
ڕاوێژکاری پەروەردەیی و ڕێکخستنی کات
تۆ تا چەند ڕێگەت داوە کات درۆت لەگەڵ بکات؟ 🤔👇 لە کۆمێنت بۆم بنووسە

⚠️ نێوان “زانین” و “کردار”: نمایش یان بڕوا؟ 🤔زۆرن ئەو کەسانەی ڕاست و چەوت دەزانن 🧠، بەڵام کاتێک دێتە سەر پراکتیک، تاقیکر...
21/12/2025

⚠️ نێوان “زانین” و “کردار”: نمایش یان بڕوا؟ 🤔
زۆرن ئەو کەسانەی ڕاست و چەوت دەزانن 🧠، بەڵام کاتێک دێتە سەر پراکتیک، تاقیکردنەوەکە دەدۆڕێنن! 📉 جێگەی سەرنجە کەسانێک دەبینین باش دەزانن کە لاساییکردنەوەی بۆنە نامۆکان (وەک شەوی یەڵدا) لەگەڵ بنەماکانی ئایینەکەمان یەکناگرێتەوە 🚫، کەچی تەنها بۆ چەند لایکێک 👍 یان بۆ ئەوەی بڵێن ئێمەش “مۆدێرنین”، وێنەی ڕەنگاوڕەنگ بڵاودەکەنەوە و خۆیانی پێوە دەنوێنن! 📸✨
ئەمە پێی دەوترێت “نامۆیی کەسایەتی”؛ واتە مرۆڤ شتێک بزانێت و پێچەوانەکەی بکات تەنها بۆ ڕازی کردنی خەڵک 👥. جوانیی مرۆڤ لەوەدایە خاوەن پرەنسیپ بێت 💎، نەک وەک گەڵای دار بەدەم هەر بایەکەوە بڕوات! 🍃💨
🏮 شەوی یەڵدا چییە و لە کوێوە هاتووە؟ 🏮
بۆ ئەوەی بزانیت بۆچی نابێت وەک موسڵمانێک ئەم شەوە پیرۆز بکەیت، سەیری ئەم زانیارییانە بکە:
• 📜 ڕەگی مێژوویی: ئەم شەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی “زەردەشتییەکان” و ئایینە کۆنەکانی ئێران.
• 🗣️ واتای ناوەکە: “یەڵدا” وشەیەکی سریانییە و بە واتای (لەدایکبوون) دێت 👶.
• 🌑 بیروباوەڕی پشت شەوەکە: لە کۆندا وایان دەزانی لەم شەوەدا “تاریکی” و “ڕووناكی” شەڕیانە ⚔️، و بەیانییەکەی “خۆر” لەدایک دەبێت و سەردەکەوێت! (ئەمە بیروباوەڕێکی دوورە لە ئیسلام) ☀️.
• 🕋 حوکمی شەرعی: ئێمە وەک موسڵمان تەنها دوو جەژنمان هەیە 🌙. زیندووکردنەوەی ئەم شەوە بە لاساییکردنەوەی بیروباوەڕی “مەجووسی” و ئایینە نادروستەکان دادەنرێت ❌.

بیرت بێت: سەربەرزی لەوەدایە شانازی بە ناسنامە و ئایینەکەی خۆتەوە بکەیت، نەک بیتە کۆپییەکی شێوێنراوی کەسانی تر! ✅🙌

Address

Sulaymaniyah
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shik posh posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share