17/09/2025
کۆتایی 😞..
بێست بەیبێ داهێنانێک بوو لە سنورەکەدا کردمان بۆ یەکەم جار توانیمان تەواوی پیداویستی منداڵ لە شوێنێکدا پێشکەش بکەین و خزمەتێکی جوانی خەڵکی خۆمان بکەین، کە پێشتر بەو جۆرەی ئێمە نەکرابوو..
بابەتی جوان و کوالێتی باشمان پێشکەش کردن و خەڵک سودمەندی یەکەم بوو لە بێست بەیبی..
پاش پێنج ساڵ خزمەتی بەردەوام وەک دوکان چیتر بێست بەیبی بەردەوام نابێت..
دەزانین دڵی زۆرێکتان ناڕەحەت دەبێت وەک چۆن بە کردنەوەی دڵ خۆش بوون..
خەڵکانێکی بەڕێز و باشمان ناسی و خزمەتیانمان کرد و بە خۆشحاڵیەوە هەوڵماندا دڵی دایک و باوکێک تەنانەت منداڵێکیش لە خۆمان نە ڕەنجێنین..
گەر خوانەکردە بەبێ ئاگایش شتێکی وابوبێت داوای گەردن ئازادی ئەکەین یان گەر حەقێک لای ئێمە بێت بۆتان بگێرینەوە..
بێست بەیبی پڕۆژەی دڵخوازی ئێوە و ئێمەش بوو، بۆیە بۆ ئاخیر جار ئۆفەرێکی جیاواز پێشکەش دەکەین ئەویش داشکاندنی زۆر گەورەیە لە کاڵاکان کە هەمانن.. ..
گەر لە زوترین کات سەردان بکەن کاڵای دڵخواز و قیاساتی منداڵتان دەتوانن بکڕن.. .
تا بەرواری ٢٠/٩/٢٠٢٥ داشکاندن بەردەوامە