19/08/2026
بەکتریای گەدە چییە؟
بەکتریای گەدە کە بە زانستی پێی دەوترێت (H. pylori)، جۆرە بەکتریایەکی شێوە لولپێچە. ئەم بەکتریایە دەتوانێت لەناو ژینگەی زۆر ترشی گەدەدا بژیت و دیواری ناوەوەی گەدە بریندار بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی هەوکردن یان دروستبوونی برین (Peptic Ulcer).
🦠 هۆکارەکانی تووشبوون:
• خواردنی پیس: سەوزە و میوەیەک کە بە باشی نەشۆرابێتەوە.
• ئاوی پیس: خواردنەوەی ئاوی تانک یان سەرچاوەی نادیار.
• دەستنەشتن: بەکارنەهێنانی سابوون دوای سەرئاو یان پێش نانخواردن.
• کەلوپەلی کەسی توشبوو: بەکارهێنانی کەوچک و پەرداخی کەسێکی تووشبوو.
• خواردنی دەرەوە: ئەو شوێنانەی مەرجی تەندروستییان تێدا نییە.
🚩 نیشانە باوەکانی بەکتریای گەدە:
• کزانەوە و سووتانەوەی گەدە.
• ئاوسانی سک و غازاتی زۆر.
• بۆنی ناخۆشی دەم.
• دڵتێکچوون و هێڵنجدان.
• زوو تێربوون و نەمانی ئارەزووی خواردن.
🔍 پشکنینەکانی بەکتریای گەدە:
١• پشکنینی هەناسە (Urea Breath Test): باوترین و وردترین جۆرە.
٢• پشکنینی پیسایی (Stool Antigen): زۆر وردە بۆ دڵنیابوونەوە لە هەبوونی بەکتریاکە.
٣• پشکنینی خوێن (Blood Test)
💊 چارەسەری دەرمانی (کۆرسی سێیانە):
ئەم چارەسەرە عادەتەن ١٠ بۆ ١٤ ڕۆژ دەخایەنێت:
1. دژەترش (PPI): وەک (Esomeprazole یان Lansoprazole) - بۆ کەمکردنەوەی ترشی گەدە.
2. ئەنتی بایۆتیکی یەکەم: وەک (Amoxicillin).
3. ئەنتی بایۆتیکی دووەم: وەک (Clarithromycin).
هەندێک جار لەجیاتی ئەمانەtinidazole بەکاردێت
⚠️ تێبینی زۆر گرنگ بۆ نەخۆش:
• نابێت دەرمانەکان نیوەچڵ ببڕدرێن، چونکە بەکتریاکە (Resistance) دەبێت!
• پێویستە دەرمانەکان بە ڕێک و لە کاتی
خۆیاندا بخورێن.
⚠️ تێبینی: بەبێ ڕاوێژی پزیشک و دەرمانساز هیچ دەرمانێک بەکارمەهێنە.
بەهیوای سودبینین بۆ هەموو لایەک🔥🌹