11/05/2023
ڕۆلێکس یەکێکە لە بەناوبانگترین و ناسراوترین مارکەکانی کاتژمێری گرانبەها لە جیهاندا.
ناوی "رۆلێکس"
ویلسۆرف ناوێکی کورتی دەویست کە بە ئاسانی لە بیرت بێت و بە هەر زمانێک بیڵێت,تاکوو رۆژێک لەکاتی سواربوونی گالیسکەیەکی ئەسپ بیرۆکەی ئەم ناوەی بۆ هات،کە لە ساڵی ١٩٠٥ رۆلێکس دامەزرێنرا.
ئەو داهێنانانەی کە بووە هۆی پێشەنگبوونی ئەم براندەو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەوڵێکی توند و بەردەوام. گەڕان بە دوای باشیدا :
-دروستکردنی کاتژمێری ناو ئاو.
-زیادکردنی بەروار و ڕۆژ ژمێر بۆ کاتژمێرەکان.
-کاتژمێرێکی دەستی بەرهەمهێنا کە کاتی دوو ناوچە لە یەک کاتدا نیشاندەدا.
-میکانیزمێکی سووڕانەوەی کاتژمێری دەستی بڵاوکردەوە,
کە تێیدا جووڵەی سروشتی ئەو بەکارھێنەرە وزە دابین دەکات بۆ کارپێکردنی کاتژمێرەکە، کە وا دەکات سوڕانەوەی دەستی(قورمیش) پێویست نەبێت.
-لە ماوەی جەنگی جیهانی یەکەمدا، ڕۆلێکس کاتژمێرێکی تەنی دروست کرد کە بۆ سوپاکان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاوکرایەوە،چونکە کاتژمێرەکانی گیرفان لە شەڕدا کاریگەر نەبوون. ئەوە دیزاینێکی گواستنەوە بوو لە نێوان کاتژمێرەکانی گیرفان و کاتژمێرەکانی دەست، کە تایبەتمەندییەکانی هەردووکیانی تێدابوو.