27/07/2023
لەم وێنەیەدا قاچی دوو مندال دەردەکەوێ کە لە تەنشت یەکەوەن ،هەردوکیان هەمان تەمەنیان هەیە ، وهەمان شیر دەخون بەلام جیاواز دەردەکەون نە ئەوەی یەکەم ناتەندروستە و نەئەوەی دووەم هەردوکیان تەندروستن و بێ کێشەن ،جیاوازیان تەنها ئەوەیە دوو کەسی جیان و دوو بونیەتی جیاوازیان هەیە ، چونکە کێشیان لەکاتی بوندا جیاواز بویە ، تکایە مندالەکەت بەراورد مەکە بە مندالی کەسی تر کە بەداخەوە کێشەی زوربەی دایکان و باوکان ئەمەیە لە ئێستادا ،!!
کێشی تەندروست لەکاتی لەدایک بوندا ٣٢٥٠ بو ٤ کیلو یە گەر مندالەکەت شیر خواردنی باشە و گەشەی باشە کەلایی پزیشک چاودێری دەکەیت کێش و بالاو چارچێوەی سەری تەندروست گەشە دەکاتن ئیتر واتا مندالەکەت تەندروستە و بەراورد مەکە بە مندالی دەوروبەرت ، وشیری زووزوو بو مەگورە شیری مندالەکەت مەگورە بو ئەو جورە شیری ئەومندالانەی کە خەپەن ،
خوای گەورە مروڤی وا دروست کردیە کە جیاوازیمان هەبێت ، ئەوەی تێبینی دەکرێت زوور کەس کێشەی لە زیرەکی مندالەکە نیە و گەشەی مێشکی بەلاوە گرنگ نیە ئەوەی گرنگە مندالەکە بالای بەرز بێت و خەپە بێت ، قەد و بالای جوان بێت ، کەسێکم نەبینی مندالەکەی بیهێنێت و بلێت دکتور ئاستی زیرەکی مندالەکەم بە پێی پێویست نیە ،
دکتور ئاکو کریم جمال
پزیشکی نەخوشیەکانی مندالان و گەشەی مندال